٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٢
Source: Mehrnews
ئایا مۆدێلی حوکمڕانی عێراق بۆ کوردی سووریا بە قازانجە؟

نووسەران وتاری دامەزراوەی بروکینگز بە ئاماژە بە ئەزموونی 20 ساڵەی دەستووری عێراق و دەسپێکی ڕەوتی نووسی دەستووری نوێی سووریا، پێیان وایە کە دیمەشق دەتوانێت ئەزموونی پەڕینەوە لە سیستەمی بەعس وانە وەربگرێت و پێیان وایە کە فیدڕالیزم گرینگترین وانەی عێراق بۆ سووریایە.

 هاوشێوەییەکانی نێوان عێراق و سووریا-جۆراوجۆری فەرهەنگی- ئایینی هاوبەش، ڕابردووی بەعسی، شوێنگەی ستراتیژیک و ئەزموونی خەساربەرکەوتوو لە گەمارۆکان و داعش- هەلێکی بەنرخ بۆ سووریا پێک دەهێنێت تا لە دراوسێی ڕۆژهەڵاتی خۆی وانە وەربگرێت. گرینگرینی ئەو وانەگەلە، بەڵێنی فیدراڵیزمە، مۆدێلێک کە عێراق بۆ بەڕێوەبەرایەتی کێشە ناوخۆییەکان و پاراستنی یەکگرتوویی خۆی گرتوویەتە پێش.

وانەگەلێک لە عێراقەوە

لە دەستووری کاتی هەتا دەستووری هەمیشەیی

گشت پرسی دەستووری عێراق کە لە 15 ی ئۆکتۆبەری 2005 بەڕێوە چوو، بە پێی ئامانجە نەتەوەییەکان لە درێژایی داگیرکاری پێک هات. عێراقیش وەکوو سووریای ئەمڕۆ، سەردەمانێک بە پێی دەستووری کاتی ئیدارە دەکرا.

سووریاییەکان ئێستا خەریکی پێکهێنانی دەستووری خۆیان بە بێ کاریگەرییە ڕووخێنەرەکانی بەهۆی داگیرکاری بیانین. لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی نوێی سووریا ئەبێ سەروەری خۆی لە لایەنە ناوخۆییە شێواو و پەرتەوازەکان وەربگرێتەوە و لە دژی گوشاری پاڵپشتیانی دەرەکی خۆی و ئەمریکا بوەستێتەوە، ئەو کارە لە چاو عێراق بەرژەوەندی زیاتر دەداتە سووریا. بەم حاڵەدوە زەروورییە کە دەستووری سووریا لەلایەن خودی سووریاییەکانەوە بنووسرێت و ڕەوایی پێبدرێت.

دەستووری کاتی سووریا کە 5 ساڵ مۆڵەتی هەیە، لەلایەن شەرعەوە پەسەند کرا و رەنگدانەوەیەک لە ڕوانگەی ناوبراو بۆ سووریا دوای بەشار ئەسەدە. خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە ئەو یاسا، پێوەری ئیسلامیەت لە شوناسی حکومەت دەپارێزێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەک ناداتە سەر دیمۆکراسی. هەر وەک بینراش کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانیش هیچ لایەنێکی دیمۆکراتیکی نەبوو و سوەیدا و ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی هەسەدەش هەر تێیاندا هەڵبژاردن نەکرا.

ڕەوایی و نوێنەرایەتی

عێراقییەکان لە نێوان هێرشی خۆکوژی و نائارامیدا هەڵبژاردنیان کرد. ئاستی بەشداری لە ئەو هەلبژاردنە زۆر لە سەرەوە بوو. ئەو ئاستە لە بەشدار لە هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی دەستوور و گۆڕان، لەلایەن هەموو چینەکانی کۆمەڵگای عیراقەوە سەرەنجی پێنەدرا. هەر وەک ڕێبەرانی سوننە بایکۆتیان کرد.

لە هەمان حاڵدا ، کورد و شیعە هەر دوو براوەی سیستەمی دوای ساڵی 2003، سوودی زۆریان لە دەستووری نوێ برد. کوردەکان کە لە ساڵی 1991 ەوە نیوەسەربەخۆ بوون لە ڕوانگەی ڕێکخستن و دزەوە لە پێشەوە بوون. ئەوان توانیان خۆبەڕێوەبەری خۆیان لە ڕێگای پێکهاتەیەکی فیدراڵی نوێ بۆ دەوڵەتی عیراق لە ڕێگای دەستوورەوە دەستەبەر بکەن و هەڵەکانی ئەوان لەلایەن زۆرینەی شیعەی عیراق کە لە سەردەمی دژایەتی خۆیان لەگەڵ کوردەکان زۆر هاوپەیمان بوون ، پاڵپشتی کرا.


هیوای فیدراڵیزم

ئەمڕۆکە سووریا بە هەمان کێشەی ئیدارەی وڵاتێکی هەمەڕەنگ و جۆروجۆری ئێتنیکی و ئایینی کە لە سێبەری حکومەتی نادیمۆکراتیکەوە هاتووەتە دەرەوە، ڕا دێت. کوردی سووریا ئەمڕۆ وەکوو عیراقی ساڵی 2003 زیاتر لە هەموو کاتێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات. ڕازی کردنیان بۆ دەست هەڵگرتن لە مافی خۆیان زۆر دژوارە. شەرع، عێراق وەکوو نموونەیەکی هۆشداری دەبینێت و چەندین جار داوای حکومەتی ناوەندی کردووە.

کۆبوونەوەی ئەم دواییەی دیمەشق لەگەڵ مەزڵۆم کۆبانێ نیشانی دەدات کە دانوستانەکان بەهۆی لێکدانەوەی جیاواز لە لامەرکەزی بوون، ڕاگیردراوە. عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری کوردی عێراق لە گفتوگۆیەکدا جەخت دەکات کە عیراق لە گۆڕان لە سووریا پاڵپشتی دەکات و هیوادارە کە ڕەوتی دیمۆکراتیک کردنەوەی گشت گیر لە سووریا بێتە ئاراوە، بەڵام خودی سووریاییەکان ئەبێ بڕیار بدەن کە ئەو شێوە چۆن بەڕێوە بچێت. ڕوانگەکەی ڕەشید نیشاندەری سەرکەوتنی مۆدێلی فیدرالیزم لە عێراقە.


ئەگەرچی عیراق و سووریا لە باری حەشیمەتەوە جیاوازن، بەڵام هەر دوو وڵاتەکە لە باری ئێتنیکی و ئایینەوە فرە رەنگن و ئەزموونی هاوشێوەیان لە باری دەسەڵاتخوازیەوە هەیە. فرە ڕەنگی ئەوان زیاتر وەکوو خاڵی لاوازی و وەکوو بەڵگەیەک بۆ حکومەتێکی ساختە چاولێدەکرێت. بەڵام لە حاڵێکدا کە چێ کردنی دەوڵەت و چەمکی هاووڵاتی لە نێوان حەشیمەتێکی جۆراوجۆر، کارێکی دژوارە، هەلێکی تایبەتیش پێشکەش دەکات. ڕێبەرانی سووریا کە ڕێگای خۆیان لە گۆڕەپانی شەڕەوە بۆ دەسەڵاتی سیاسی دۆزیوەتەوە، ئەبێ تێبگەن کە ئەگەرچی پاڵپشتی نێودەوڵەتی دێت و دەڕوات، سەقامگیری ڕاستەقینە و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی تەنیا لە ڕێگای کۆدەنگی ناوخۆییەوە پێک دێت. کۆدەنگی سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی سووریا ئەبێ لەلایەن سووریاییەکانەوە پێک بێت و دەستوور وێنای ئەو ڕێککەوتنەیە. فیدرالیزم ئەگەر بە ڕاستی بچێتە پێشەوە. دەتوانێت ڕێگای پێشکەوتن و بەرەوپێش چوون پێشكەش بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha